گورانیە کانی نیشتمانی بەڕوو
یان، باران یان نیشتمان... یان عەشقی برینی رێگا.............................. وێبلاگی کوردی شه‌هاب شه‌یخی

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

وێبڵاگی دۆستان

نە از جنس خودم نە از جنس شما

چووم بۆ بلۆگ سپات

زۆرم حه‌ز ده‌کرد که‌ له‌ کوردبلۆگێر دا وێبلاگێکی کوردیم ببێت. له‌ پێش دا له‌و باوه‌ره‌دا بووم که‌ ئه‌م بلاگێره‌ خۆی فۆنتی کوردیش ده‌دا به‌ نووسه‌ر.  من که‌  فۆنتی کوردیم نه‌بوو هیوام به‌م بلاگه‌ بوو. به‌ڵام که‌ بووم به‌ ئه‌ندام دیم وانیه‌. به‌ داخه‌وه‌ به‌و په‌ڕی له‌ ززه‌ته‌وه‌که‌ له‌ شوێنێک دا بنووسم هه‌موو شت کوردی بێت، به‌ڵام له‌و روه‌وه‌ که‌ ده‌بوا فۆنتی کوردیم دابه‌زانایێت . پاشان زۆر له‌ ئیمکانات و توناییه‌ کانی ئه‌م بلاگێره‌ ئاشنا  نه‌بووم ئه‌وانه‌شی که‌ ئاشنا بووم  هیچی نه‌ ته‌نیا زیاتر نه‌بوو  له‌ بلاگه‌ کانی تر به‌ڵکوو له‌ بلاگێ وه‌کوو "بلاگ سپات"زۆر که‌م تر بوو . هه‌ر وه‌ها که‌ دیم له‌ وێس ده‌توانم کوردی بنووسم جیا له‌ وه‌ش له‌ ره‌ زۆر له‌ به‌ شه‌کانی وه‌ک جاران نه‌ماوه‌ ده‌لێ کێشه‌ی ته‌کنیکی هه‌یه‌.هه‌ستامووو ماڵم گوازته‌وه‌ بۆ بلاگ سپات وو هه‌ر به‌م ناوه‌ و به‌ ئادره‌سی:http://shahabaddinkurdi.blogspot.com وێبلاگێکم بۆ شێعره‌کانم کرده‌وه‌ و. به‌ هیوام له‌ وێ بتوانم بتان بینم بمخوێننه‌وه‌ و بۆچوونه‌کانتان بخوێنمه‌وه‌.زۆریش داوای لێ بوردن ده‌که‌م له‌ هه‌موو دۆستانێک که‌ هه‌ر ئه‌م دوێکه‌و پێره‌ که‌ ئه‌م ئادره‌سه‌م دانێ. هیوادارم لێم قه‌لس نه‌بن.بتوانم له‌ وێ رازیان که‌م.سپاس بۆ هاورێیتان

جا  له‌ مه‌ به‌داوه‌ وه‌رن بۆ  گۆرانیه‌ کانی نیشتمانی به‌ڕوو...

تکایه‌  ئادره‌سی لینکی منیش بگۆرن له‌ وێبه‌کانتانا

لێره‌ ماڵئاواو له‌ وێ سڵاو


,08:17 , Friday, July 24, 2009 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

ببوره‌....

 

 

 

حه‌ زم له‌ ته‌سبێحاتی بارانه‌ و


به‌رماڵ داخستنی پرته‌قاڵ


وا مه‌زانه‌   ئه‌م هه‌ناره‌ پژاوه‌ به‌ رۆخ و ناو چاوی شه‌قام دا


تامی خوێنی له‌ چاوه‌ کانی کچێک دا له‌ بیر بردوه‌توه‌

 


کتێبه‌ پیرۆزه‌ کان دابگرێنه‌ باوه‌شم


بیر له‌ خه‌فه‌ت و کوێرایی  شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ کان بکه‌ یته‌ وه‌


یان له‌ هه‌ ناسه‌ بچڕاوی پیره‌ ژنێک له‌  زرمه‌ زرمه‌ باتۆمه‌ سه‌وزه‌ کاندا

 


ئه‌ میستا باوه‌شێک که‌ له‌ نوێژی مه‌مکه‌ کانت موقه‌ده‌س تره‌


به‌یانی پڕ ده‌کات له‌ په‌نجێره‌

 

 


سڵاو  خانمی پرته‌قاڵ!


ئێوه‌ ناسنامه‌ ێکی به‌ره‌ڵڵا تان


 له‌ فایله‌ دیڵیت کراوه‌ کانی ئیداره‌ یه‌کی به‌ینه‌لمیله‌لی دا


پرینت نه‌گرتوه‌

بۆ نیشتمانێکی بۆگه‌ن؟


چایێه‌ کی تاڵ له‌ بنه‌ گۆێژێک دا نه‌رژاوه‌ته‌


سه‌ر په‌ساپۆرتی سێکس و نوێژ و


 روسه‌ری دایکێکی کوڕ مردوو؟

 


 

سڵاو خانمی پرته‌قاڵ!


ببوره‌ ئیتر


بیرم نایه‌ داویین  نامه‌ی  عاشقانه‌


له‌ گریانه‌ سوتاوه‌ کانی کام گازی ئه‌شک ئاوه‌ر دا خوساوه‌

ببوره‌  خانمی پرته‌قال


من مردم

 


 

شه‌ هابه‌ددینی شێخی 23/07/2009

 

 


,00:49 , Thursday, July 23, 2009 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

یان باران،یان نیشتمان..... یان عه‌ شقی بڕینی رێگا...

یا...

یان باران...یان نیشتمان.... یان عه‌شقی بڕینی رێگا...


یا ‌‌حه‌زره‌تی خیابان!

 به‌ باڵاما سه‌ر که‌وه‌ درێژ

درێژتر له‌ باڵای ئه‌م دووکه‌ڵی سیگاره‌ به‌ره‌و بن میچی ژوره‌که‌م

یا حه‌زره‌تی په‌نجێره!

 بتڵیشێ به‌ هه‌ناسه‌ سه‌ردولکه‌ییه‌کانما

پان

پان

پان وه‌کوو پانایی قه‌بری پاشا کۆنه‌کان

یا حه‌زره‌تی ئوتوبوس!

گرێجه‌نه‌ی ئه‌ژنۆکانم هه‌ڵخولێنه‌

با چی ریخۆڵه‌ مه‌ بئاڵێ له‌  شوسته‌ و پیاسه‌ی 

عاشقه پراوپری درۆ و

 خه‌تاوخه‌ته‌ مێتروۆکانی مێترو پولیسه‌ سیاسیه‌کان...!

 

یا حه‌زره‌تی باران!

ساڵه‌هایه‌ له‌م شاره‌دا ره‌ش به‌ په‌نجێره‌ کانمانا هه‌ڵ ئه‌میزێی

تۆ ناردراوی کامه‌ خوای فه‌رامۆش کراوی عه‌شقی

له‌ سه‌ڵییته‌یی شانه‌ کانی ئاوس له‌ زامم دا؟

به‌ره‌و خوار  له‌ سه‌رما هه‌وانه‌ی هه‌ڵدڕاوی پێستی سه‌گێکه‌

که‌ شریخه‌یی ترین چرکه‌کانی مردن له‌ دوایین هه‌نگاوی که‌وشێکدا

له‌ جڵقه‌ی باران دا به‌ جه‌ دێڵه‌...

 

یا حه‌زره‌تی سیاسه‌ت !

باوکت!

 له‌کام  ریزه‌ سیم خارداری ئۆردوگای کاردا

له‌ عاره‌قه‌و گه‌رمای کام کووره‌ی سووتانی مروڤ دا

له‌ کام له‌ یه‌کترازانی ئه‌تۆم دا له‌ هیرۆشیما  و

له‌ قرچه‌ی کام بلۆقی نه‌ماندا له‌ هه‌ڵبجه‌

له‌پڕوزاندنی کام تاڵه‌ ریشی چێگوارا  و  مامه‌ ریشه‌

له‌ بڕینه‌وه‌ و دورینه‌وه‌ی ناوگه‌ڵی  کام خواژنه‌کانی  مێژوو دا و

 

له‌ کام سه‌رۆک کۆمار ئاوس بووی؟

 

 

 

 

درێژه‌ی بابه‌ت...


 ,17:03 , Friday, June 26, 2009 , بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون لینکی بابه‌ت

درێژه‌ی بابه‌ت...

     

,16:03 , Friday, June 26, 2009 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

چوار مانگ پێش له‌ وه‌ی که‌ باعاشق بێت ... یان ده‌ریا ئیتر سه‌فه‌ر نه‌کات

چوار مانگ پێش له‌ مه‌ ئه‌م وێبلاگه‌م کردوه‌ به‌و هیوایه‌ که‌ شێعره‌کانم یان ئه‌و به‌ر هه‌مانه‌ی که‌ وه‌ری ده‌گرمه‌وه‌ سه‌ر زمانی کوردی لێره‌دا بینووسم. نه‌ک راو با عاشق ق به‌ره‌ڵایه‌ و به‌ دوای عاشق کردنی ده‌ریاکاندا خه‌ریکی سه‌ر قاڵی سیاسه‌ت و هه‌مو جنێوه‌کانی تری مرۆڤ بوو.چوار مانگ له‌مه‌و به‌ر خه‌ریکی نوسینی شێعرێک بووم هه‌ر بۆیه‌ش که‌ ویستم وێبلاگێکی  نوێ به‌ زمانی موردی بکه‌مه‌وه‌. چون به‌ راستی ماندوو بووم له‌ وه‌ی شێعره‌که‌م به‌ زمانی کوردی نه‌خوێندرێته‌وه‌. مه‌جبوور بوم وه‌ری گێرمه‌وه‌ سه‌ر زمانی فارسی و له‌ وێبلاگه‌ فارسیه‌ که‌مدا دای بنێم. به‌ڵام ئه‌و شێعره‌ش نا یه‌واو ماو هه‌ر وا له‌ مێشکم دا نه‌ ده‌مردو نه‌ له‌ دایک ده‌بوه‌وه‌.... که‌چی نازانم بۆ و له‌ سه‌ر چ هه‌ستێ  ئه‌و کات ئه‌و شێعره‌ ناوی "سه‌رۆک کۆماری له‌ ناوه‌رۆکی خۆی دا حه‌شار دابوو... له‌ هه‌ موو ئه‌م ماوه‌نه‌ دا که‌ له‌ ئێران کێشه‌ کانی هه‌ڵبژاردنه‌ کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ ئارادا بوو بیرم له‌و شێعره‌ ده‌کرده‌ وه‌.. ئه‌وه‌ ئیتر بیری ناوێ و من لێره‌ دا ده‌ی نووسم.

درێژه‌ی بابه‌ت...

,15:41 , Friday, June 26, 2009 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

یان باران،یان نیشتمان،یان عەشقی بڕینی رێگا

یان باران یان نیشتمان یان عه‌شقی بڕینی رێگا،ناوێکه‌ بۆ وێبلاگی تازه‌ی خۆم به‌ زمانی کوردی هه‌ڵمبژاردوه‌.له‌م وێبلاگه‌دا ده‌مه‌وێ زیاتر به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌کانم (که‌ زۆرترینی شێعر و ه‌رگێڕان ده‌بێت) دابنێم و بنوسم.ره‌نگه‌ بابه‌تی تریش بنوسم به‌ڵام زۆرینه‌ باباته‌کان هه‌روا که‌ وتم ئه‌ ده‌بی ده‌بێت. بۆ خوێندنه‌وه‌ی واترو یادداشته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایتیه‌ کانم ده‌توانن برۆنه‌ وێبلاگه‌ فارسیه‌که‌م له‌ بلاگفادا به‌م ناونیشانه‌:"www.shahabaddin.blogfa.com .به‌ هیوای هاورێی ئه‌وه‌ی ئازیز.


,19:15 , Tuesday, February 24, 2009 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

هه‌ڵه‌ی کوردبڵاگه‌ر له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو

به‌ڕێزم، بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم. وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه‌ من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر هیوادارم له‌ م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم. له‌گه‌ڵ ڕێزم سه‌لاح

,03:00 , Thursday, January 1, 1970 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت